سكرتێری رێكخەری گشتی گۆڕان: بە ٢٥ کورسییەوە ڕەفیقی عەلی باپیر بووین

لڤین:

سكرتێری رێكخەری گشتی گۆڕان، وەڵامی کوڕەکەی عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری دەداتەوە و دەڵێت بە ٢٥ کورسیەوە رەفیقی باوکت بووین پێشمان عەیب نییە هاوڕێی کاکە حەمەی حاجی مەحمود بین.

رێبوار سابیر سكرتێری، عومەر سەید عەلی، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان وەڵامی شەریف عەلی باپیر دەداتەوە كە رایگەیاندبوو، سیاسەتی عومەری سەید عەلی لە هەڵبژاردنی داهاتوودا دەیكاتە نزیكترین هاوڕێی كاك محەمەدی حاجی مەحمود.

لە وەڵامی ئەو نوسینەدا سکرتێری رێکخەری گستی گۆڕان دەڵێت،  کاكە شەریف تۆ خەمێك لە کۆمەڵی دادگەری بخۆ.. واز لە گۆڕان بهێنە، ئێمە بە ٢٥ کورسییەوە ڕەفیقی جەنابی باوکت بووین, پێشمان نەنگی نییە ئەگەر ببین بە هاوڕێی کاکە حەمەی حاجی مەحمود, پیاوێك لێوانلێو لە ماندووێتی و جەرگ سووتاوی.

رێبوار سابیر دەشڵێت “هەر هیچ نەبێ هەندێك ڕێزو ئیحتیرام لە جەنابی باوکت فێربە, بۆ هەندێ کۆمێنت و لایکی فەیسبووك خۆت مەکە بە فلیم, بە سەدانی وەکو من ڕۆژانە گوێ لە ئامۆژگارییەکانی باوکت دەگرن.. دە تۆش تۆزێك گوێ بگرەو فێرببە”.

ئەوەشی وتووە: وەکو ئەوەی کەناڵەکەتان بۆتە مینبەرێك دژی گۆڕان با ئەمە شۆڕنەبێتەوە بۆناو بنەماڵەکەش.. هەر هیچ نەبێ ئەو ڕێزەی لە پێشووتر هەبووە با بمێنێ برای بەڕێز خۆ ئێمە نە هیچ ئەندامێکی کۆمەڵمان دەستگیر کردووەو نە تیرۆریشمان کردوون.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button