پارێزگاری هەڵەبجە بەشداری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان ناکات
لڤین:
هاوکات لەگەڵ ٣٣هەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان بە بەشداری ژمارەیەک وەزیر تایبەت بە کێشەو گرفتەکانی ئەو پارێزگایە کۆدەبێتەوە و پارێزگاری شارەکەش بەشداری ناکات.
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممەبە ئامادەبونی چەند وەزیر و بەرپرسێکی حکومی پەرلەمانی کوردستان چوارەمین دانیشتنی وەرزی بەهارەی ئەنجام بدات.
کۆبونەوەکە بە بەشداری رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، دارا رەشید وەزیری پلاندانان، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ، کەمال موسلیم، وەزیری پیشەسازی و بازرگانی، حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری، بەرەڤان حەمدی، بریکاری وەزیری شەھیدان و ئەنفالکراوەکان، محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان بەڕێوە دەچێت.
هەریەکەلە پارێزگاری هەڵەبجە و وەزیری شەھیدان بەهۆی ساڵایدی کارەساتی کیمیابارانکردنی شارەکە ئامادەی دانیشتنەکە نابن و بەشداری مەراسیمی ساڵیادەکە دەکەن.