پۆلیسی هەولێر: لە سبەینێوە سزای ئەو كەسانە دەدەین كە ماسك نابەستن

لڤین:
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لە سبەینێوە هەر كەسێك ماسك نەبەستێت و پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان نەبێت بە بڕی 20 هەزار دینار سزا دەدرێت.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: رۆژ بە رۆژ ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرەو زیادبوون دەچێت. لەبەرئەوە پۆلیسی رێكاریی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر راسپێردراوە بەوەی كە هەر كەسێك ماسك نەبەستێت بە 20 هەزار دینار سزا بدرێت.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاشكرایكرد، پۆلیسی رێكاریی سەربازی بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانیی و نەهێشتنی تاوان رێكارە یاساییەكان دەگرنەبەر، بەڵام پۆلیسی رێكاریی سەربازیی راسپێردراوە و ئەوان سزای ئەوانە دەدەن كە ماسك نابەستن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button