هێمن هەورامی تووشی كۆرۆنا بوو
لڤین:
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامی پشكنینی كۆرۆنای پۆزەتیڤ بووە و تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە، و تەندروستیشی جێگیرە.
هێمن هەورامی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبوك رایگەیاند: دەمەوێت پێتان رابگەیێنم ئەمڕۆ ئەنجامی پشكنینی كۆرۆنام پۆزەتیڤ بوو. باری تەندروستیم جێگیرە و بە ھیوای سەلامەتیی هەموو لایەكتان.
ئەوە دوای ئەوە دێت كە ئەمڕۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان خشتەی كاری خۆی بۆ رۆژی سێشەممە بڵاو كردەوە بڕیارە كۆبوونەوە ئەنجامدات بەڵام بەهۆی تووشبووی بە ڤایرۆەكە هەورامی ناتوانێت بەشداری ئەو دانیشتنە بكات.