شێنێ هۆشیار روونكردنەوە لەبارەی داخستنی دووكانەكانی بڵاودەكاتەوە

لڤین:
كچە مۆدێل شێنی هۆشیار دوای داخستنی سێ دووكانی لەلایەن قایمقامیەتی سلێمانیەوە رایگەیاند، ئەگەر ئەو بەرهەمانەی لەلایەن منەوە فرۆشراوە شتێكی خراپ بێت مافی خۆیانە خراپتر بكەن.

شێنی هۆشیار، كچە مۆدێل لە ڕوونكردنەوەیەكدا لە پەڕەی ئینستاگرامی خۆی رایگەیاند: هەر بەڕێزێك لەو بەرهەمەی ئێمەی بەكارهێناوە و گەر تەنها بۆ جارێ زەرەرمەندبووە با بەڵگەكانی بنێرێت بۆ قایمقامیەت.

ڕاشیگەیاندوە دڵنیابن من كاری نایاسایی ناكەم و هیوادارم ئەمكارە بەهۆكار نەكرابێت بەرامبەرم، ئەو پرسیویشیەتی بۆ من ئەمەم لەگەڵ دەكرێت؟.

ئەوەش دوای ئەوەهات كە دوێنێ قایمقامیەتی سلێمانی داخستنی سێ دووكانی راگەیاند كە گیا دەرمانیان تیادا فرۆشتووە، هەرچەندە قایمقامیەت ناوی خاوەنەكەی ئاشكرا نەكرد بەڵام لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان ئاشكرابوو كە ئەو شوێنانە خاوەنداری بۆ ئەو كچە مۆدێلە دەگەڕێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button