بە هۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە سەر رێگای کۆبانێ و مەنبیج چوار کەس گیانیانلەدەستدا

لڤین

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای کۆبانێ و مەنبیج، چوار کەس گیانیان لەدەستدا و شەشی دیکەش برینداربوون.

رووداوەکە بەهۆی پێکدادانی پاسێکی بچووکی گواستنەوەی گشتی لەگەڵ بارهەڵگرێکدا لە گوندی ئەلحەیە لە گوندەواری رۆژهەڵاتی شاری مەنبیج روویداوە.

یەکێک لە خزمەکانی شۆفێری پاسەکە رایگەیاندووە، بەهۆی رووداوەکەوە، خزمێکی شۆفێرەکە لەگەڵ سێ سەرنشینی دیکە گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سێ بریندار بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە باری تەندروستییان ناجێگیرە و لە نەخۆشخانەکانی مەنبیج چارەسەر وەردەگرن.

هەر بە گوێرەی سەرچاوەکە، پاسەکە سەرنشینەکانی لە کۆبانییەوە بۆ حەڵەب دەگواستەوە، رووداوەکەش لە دەوروبەری کاتژمێر 6:30ی بەیانی روویداوە.

باسی لەوەش کردووە، کە ژنێکی خەڵکی عەفرین و دانیشتووی کۆبانێش لەو رووداوە گیانیلەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button