سنووری ئامێدی بۆردومان كرا

لڤین

ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا سنووری قەزای ئامێدییان بۆردومان كرد.

بەپێی زانیارییەكان، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا زنجیرە چیای مەتینایان لە سنووری قەزای ئامێدی بۆردومان كرد.

تائێستا زەرەر و زیانەكانی بۆردومانە نەزاندراون و ترس و دڵەراوكێی لای هاوڵاتییانی سنوورەكە دروستكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button