راگەیەندراوێك لە هاتوچۆی دەربەندیخانەوە
لڤین
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تانكەرێكی گواستنەوەی سووتەمەنی لەسەر ڕێگای سەرەكی دەربەندیخان – سلێمانی لەبەردەم گوندی بیركێ كە سووتەمەنییەكی زۆری لێڕژابوو دواتر شۆفێرەكەی هەڵاتبوو بە هەوڵی هێزە ئەمنییەكان شۆفێری تانكەرەكە دۆزرایەوە و دەستبەسەر تانكەرەكەشدا گیرا.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان، كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تانكەرێكی گواستنەوەی سووتەمەنی لەسەر ڕێگای سەرەكی دەربەندیخان – سلێمانی لەبەردەم گوندی بیركێ كە سووتەمەنییەكی زۆری لێڕژابوو و دواتر شۆفێرەكەی هەڵاتبوو بە هەوڵی قائیمقام و دەزگاكانی هاتوچۆ و پۆلیس و ئاسایش توانرا شۆفێری تانكەرەكە بدۆزرێتەوە و دەستبەسەر تانكەرەكەشدا بگیرێت.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “لە ئێستادا ڕێگاكە كراوەیە و ئاستەنگەكان چارەسەركراون”.