یەكێتی: پێویستە بەپەلە موچە دابەش بكرێ

لڤین

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان جەخت دەكاتەوە كە پێویستە بەپەلە موچە دابەش بكرێت و هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە كاتی خۆیدا بێ دواكەوتن بكرێت. دەشڵێت، ئەنجام نەدانی هەڵبژاردن لە وادەی راگەیەندراوی  خۆیدا، بەهەر بیانوییەکەوە بێت، پاشەکشەیە لە دیموکراسی و شەرعیەتی دامەزراوەکانی هەرێمیش دەخاتە ژێر پرسیارەوە.

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، بە سەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی كۆبوەوە بۆ تاوتوێکردنی دوا ئامادەکارییەكانی حزبەكە لەسەرجەم بازنەکانی سلێمانی، هەولێر، دهۆک و هەڵەبجە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە رۆژی 10/6/2024 لە هەرێم بکرێت.

وەك لە راگەیەندراوی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیدا هاتوە”کۆبونەوەکە  پێداگری کردەوە لەسەر پێویستی بەپەلە دابەشکردنی موچە وەک ئەولەویەتی ژیان و گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.”

هەروەها راگەیەندراوەكە ئاماژەی بەوە داوە، كۆبونەوەكە وێرای وەبیرهێنانەوەی ئامادەیی لەمێژینەی یەکێتیی بۆ هەڵبژاردن، تەئکیدی لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕیشی کردەوە کە “پێویستە هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا و بێ دواکەوتن بکرێت. وەک تەنیاو تەنیا رێگای راست و رەوای نوێکردنەوەی پرۆسەی دیموکراسیی و شەرعیەتی حوکمڕانی لەوڵاتەکەماندا.”

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی جەختی كردۆتەوە كە “ئەنجام نەدانی هەڵبژاردن لەوادەی راگەیەندراوی خۆیدا، بەهەر بیانوییەکەوە بێت، پاشەکشەیە لە کاروانی دیموکراسیی و سەرەنجام شەرعیەتی دامەزراوەکانی هەرێمیش دەخاتە ژێر پرسیارەوە.”

تەئکیدیشی کردۆتەوە”پاراستنی قەوارەکەمان لە هەڕەشەو مەترسی،  تەنیا لەرێی گەڕانەوە بۆ ڕای کۆمەڵانی خەڵک و دیاریکردنی نوێنەرەکانیان لە هەڵبژاردنێکی پەرلەمانی پاک و بێگەردی ئەوتۆدا دەبێت کە روانینی سەرجەم هێز و لایەنەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی  نێوان هەرێم و بەغدا لە خۆبگرێت، بەتایبەتی کێشەی موچە و گوزەرانی خەڵک.”

راگەیەندراوی کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەكێتی

بەسەرپەرشتی بافل جەلال تاڵەبانی مەکتەبی سیاسیی کۆبۆوە بۆ تاوتوێکردنی دوا ئامادەکاری یەکێتیی لەسەرجەم بازنەکانی سلێمانی، هەولێر، دهۆک و هەڵەبجە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە رۆژی ١٠-٦-٢٠٢٤ لە هەرێم بکرێت.

کۆبونەوەکە  پێداگری کردەوە لەسەر پێویستی بەپەلە دابەشکردنی موچە وەک ئەولەویەتی ژیان و گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.

کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسیی کە ئەمرۆ (١٩-٣-٢٠٢٤) لە دەباشان بەرێوەچو وێرای وەبیرهێنانەوەی ئامادەیی لەمێژینەی یەکێتیی بۆ هەڵبژاردن، تەئکیدی لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕیشی کردەوە کە پێویستە هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا و بێ دواکەوتن بکرێت. وەک تەنهاو تەنها  رێگای راست و رەوای نوێکردنەوەی پرۆسەی دیموکراسیی و شەرعیەتی حوکمڕانی لەوڵاتەکەماندا.

کۆبونەوە  پێی وایە ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن لە وادەی راگەیەندراوی  خۆیدا، بەهەر بیانوییەکەوە بێت، پاشەکشەیە لە کاروانی دیموکراسیی و سەرەنجام شەرعیەتی دامەزراوەکانی هەرێمیش دەخاتە ژێر پرسیارەوە. تەئکیدیشی کردەوە  پاراستنی قەوارەکەمان  لە هەڕەشە و مەترسی،  تەنها لەرێی گەڕانەوە  بۆ ڕای کۆمەڵانی خەڵک و دیاریکردنی نوێنەرەکانیان لە هەڵبژاردنێکی پەرلەمانی پاک و بێگەردی ئەوتۆدا دەبێت کە روانینی سەرجەم هێز و لایەنەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی  نێوان هەرێم و بەغدا لە خۆبگرێت، بەتایبەتی کێشەی موچە و گوزەرانی خەڵک.

کۆبونەوەکەی  مەکتەبی سیاسیی هەڵوەستەی  لەئاستی ئەو راستیەشدا  کرد کە ئەزمونی  زیاتر لە سێ دەیەی  کوردستانی ئازاد بە  قوربانیدانی خەڵکی کوردستان بەدیهاتوە و پێویستە لەرێی دەستاودەستکردنی دیموکراتیانەی دەسەڵاتەوە بپارێزرێت، بەو جۆرەی رێز و متمانەی خۆی لای کۆمەڵگەی نێوەدەوڵەتی پتەوتر بکات کە پشتیوانی لە ئەزمونێک دەکات ئازاد و دیموکرات و شەرعی بێت.

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

١٩-٣-٢٠٢٤

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button