سەعدی پیرە: یەكێتیی پابەندە بە وادەی دیاریکراوی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان

لڤین:

وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەبارەی بەشداریكردن لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە بڕیارە رۆژی 10ی حوزەیرانی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، بڕیاری خۆیدا.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پابەندە بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 10 ی 6 ی 2024 وەكو لەلایەن بەڕێز سەرۆكی هەرێم بڕیاری لەسەر دراوە .

ئاماژەی بەوەشكردووە، یەكێتی رای وایە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان باشترین ڕێگایە بۆ قووڵكردنەوەی زیاتری دیموكراسی و تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخە ئاڵۆزەی ناوخۆ و ناوچەكە بە گشتی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button