فازڵ نەبی: بەغدا 100 ملیاری دیكە دەنێرێت و دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچە

لڤین

بریکاری پێشوی وەزارەتی دارایی عێراق رایگه‌یاند، ئەگەر دەست بکرێت بە دروستکردنی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی هەرێم، هیچ کێشەیەک بۆ مووچەی فەرمانبەران دروست نابێت، بەغدا مەرجی ئەوەیە دەست بە دروستکردنی هەژماری فەرمانبەران بکەن، گرنگ نییە چەند کات دەخایەنێت.
فازڵ نەبی، بریکاری پێشوی وەزارەتی دارایی عێراق به‌ کەناڵی کەی ئێن ئێن_ی راگەیاند: ئەمجارە بەغدا بیانو بە هەرێمی کوردستان دەگرێت، چونکە ئەوەی لەسەر هەرێمی کوردستان بوو، لەبارەی ناردنی لیستی مووچە ئەنجامیدا.
ئاماژەی بەوەشکرد: بەغدا پلانی هەیە بۆ ئەوەی کێشە بۆ هەرێمی کوردستان دروست بکات و کار بۆ لاوازکردنی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان دەکات.
وتیشی: “چاوەڕواندەکرێت، لەماوەی هەفتەی داهاتوو بەغدا بڕی 100 ملیار دیناری دیکە بخاتەسەر هەژماری وەرزارەتی دارایی هەرێم، دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت، بەڵام ئەگەر بۆ مانگی سێ دەست نەکرێت بە دروستکردنی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەران، ئەوە چاوەڕوان ناکرێت هیچ بڕە پارەیەک بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت”.
بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکراشیكرد، گفتوگۆ هەیە ئەو بانکانەی کە (هەژماری من)ی لێکراوەتەوە، چونکە بانکی ناسراون سودی لێوەربگیرێت و ئەو فەرمانبەرانەی لەو بانکانە هەژمارییان بۆ کراوەتەوە مووچەیان پێبدرێت، بەڵام تا ئێستا حکومەتی عێراق نەهاتوه‌تە ژێر باری ئەو بڕیارە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button