دهۆك.. دوای 13 رۆژ له ونبونی تهرمی گهنجێك له مهلهوانگهیهكدا دۆزرایهوه
لڤین
دوای 13 رۆژ لە ونبوونی، تەرمی گەنجێک لە ناحیەی زاویتەی پارێزگای دهۆک مەلەوانگەیەکدا دۆزرایەوە.
گەنجەکە ناوی رێبەر محەمەد سەلیم-ە و تەمەنی 23 ساڵهو دانیشتووی گوندی ئێمینكێی سەر بە ناحیەی زاویتەی سەر بە پارێزگای دهۆکە.
بەوتەی کەسوکارەکەی، هیچ کێشەیەکی لەگەڵ کەس نەبووە، بەڵام وهك خۆیان وتویانه چەند رۆژێک پێش دیارنەمانی، دۆخی دەروونیی بهرهو خراپی رۆیشتوه.