سبەی وەزیری دارایی عێراق مووچە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت

لڤین

کەناڵی کوردستان ٢٤ سەر بە مەسرور بارزانی بڵاویکردووەتەوە، کە سبەی وەزیری دارایی عێراق واژۆ لەسەر ناردنی پارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات.

هەر لە هەواڵەکەدا هاتووە کە، وردبینیکردن لە لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق کۆتایی هاتووە و وابڕیارە سبەی وەزیری دارایی فیدراڵی واژۆ لەسەر ناردنی پارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بکات.

هەروەها کە لەکاتی وردبینکردن بۆ لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کەمترین کێشە هەبووە، بۆیە بڕیارە سبەی واژۆ بکرێت و بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت.

لە کۆبوونەوەی وەزیری دارایی عێراق و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، کە رۆژی ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٤ بەرێوەچوو تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بە لیژنەکەی وتبوو ئەم مانگە مووچە بۆ هەرێم دەنێرین، بەڵام مانگی داهاتوو دەبێت لە رێگەی هەژماری بانکییەوە بێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button