شێخ مەحمودحەفید زادە:

لێدوانی بەرپرسەكەی بارەگای بارزانی هەوڵی كۆبوونەوەی تێكدا

لڤین:
مەحمود حەفید زادە، دوای دەستپێشخەریەكەی بۆ ئەنجامدانی كۆبونەوەی نێوان مەسعود بارزانی و لاهور شێخ جەنگی نیگەرانی خۆی لە تێكدانی كۆبوونەوەكە خستەڕوو.

مەحمود حەفید زادە نەوەی شێخ مەحمود لە لێدوانێكدا بۆ شارپرێس رایگەیاندووە، بەهۆی خراپی دۆخی هەرێمی كوردستان هەوڵیاندا كە دەست پێشخەریەك بكەن بۆ لێك نزیكبونەوەی یەكێتی و پارتی و ئەنجامدانی كۆبونەوەی نێوان لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی ومەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان.

ئەو وتیشی: دەست پێشخەریەكە هەنگاوی باشی بڕیبوو هەموان پێی گەشبین بوون بەڵام ئەم راگەیەندراوەی ئەمرۆی بەرپرسەكەی بارەگای بارزانی زۆر خراپ بوو شكستی بە هەوڵەكەیان هێنا.

ئەوەش دوای ئەوەهات كە ئەمرۆ بەرپرسێكی بارەگای بارزانی راگەیەندراوێكی لەبارەی كۆبونەوەكەوە بڵاوكردەوە، تیایدا رایگەیاند كە بارزانی مەرجی هەیە بۆ كۆبونەوەی لەگەڵ هاوسەرۆكی یەكێتی.

شێخ مەحمود ئەوەشی خستەڕوو، لەداهاتوو لەهەوڵەكانیان بەردەوام دەبن بۆ ئاشتەوایی لەهەرێم چونكە وەك ئەو دەڵێت: ئەم دۆخە چەق بەستوە لە زیانی هەموومانە و پێویستە پشتیوانی هەموو هەوڵێكی ئاشتەوایی و لێك نزیك بونەوەی لایەنەكان بین.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button