بەهۆی تەقەکردنی هەڕەمەکی سێ کەس لە چەمچەماڵ دەستگیرکران

لڤین:

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، سێ کەس بەتۆمەتی تەقەکردنی هەڕەمەکی و دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لای هاوڵاتیان دەستگیرکران.

ئاسایشی رۆژئاوایی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ نیوەڕۆ  لە سەر رێگای نێوان چەمچەماڵ – تەکیەی کاکەمەند سێ کەس بە ناوەکانی (ژ،ع ،ع)، (ڕ، ب، ع) و (م، ت، ڕ) تەقەی هەڕەمەکیان کردووە، لەهەمانکاتدا هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە سەریان و دەستگیریان کردوون.

بەگوێرەی راگەیەیندراوەکە تۆمەتبارەکان یەکێکیان دانیشتووی پارێزگای کەرکوکە و یەکێکیشیان دانیشتووی ناحیەی پیرەمەگرونە و تۆمەتباری سێیەمیش دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە .

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ئەوەشی ئاشکرا کردووە، سەرجەمیان لەلایەن دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵەوە بەماددەی ٢١ی چەک راگیراون و چەک و ئۆتۆمبێلەکەیان دەستی بەسەردا گیراوە

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button