وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی پاكستان دەكات

لڤین:

بڕیارە سبەینێ وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی پاكستان بكات و لەگەڵ هاوتا پاكستانییەكەی كۆببێتەوە و تاوتوێی كێشەكانی نێوانیان بكەن، ئەمە لە كاتێكدایە، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا هەردوو وڵات یەكترییان مووشەک باران كرد، كە بەهۆیەوە چەند كەسێك بوونە قوربانی.

میدیاكانی ئێران هەواڵی سەردانی حوسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران-یان بۆ پاكستان و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە بڵاو كردووەتەوە.

بەپێی هەواڵێکی میدیاكانی ئێران ، بڕیارە سبەینێ حوسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی پاكستان بكات و لەگەڵ جەلیل عەباس جیلانی هاوتا پاكستانییەكەی كۆببێتەوە و تاوتوێی كێشەكانی نێوانیان بكەن.

ئەم سەردانە لە كاتێكدایە، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا هەردوو وڵات یەكترییان مووشەك باران كرد، کە بەهۆیەوە چەند كەسێك بوونە قوربانی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button