فوئاد حوسێن: عێراق باجی ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران دەدات

 

لڤین

وەزیری دەرەوەی عێراق رایدەگەێنێ، كاتێك ئاڵۆزی لەنێوان ئەمریكا و ئێران دروست دەبێت، عێراق باجەكەی دەدات .

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە كۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس لە سویسرا لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی “سی ئێن ئێن”ی ئەمریكی رایگەیاند: كاتێك ئاڵۆزی لەنێوان ئەمریكا و ئێران دروست دەبێت، عێراق باجەكەی دەدات .

هەروەها وەزیری دەرەوەی عێراق سەبارەت بە تۆماركردنی سكاڵا لەسەر ئێران لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی گوتی: پێم وایە عێراق لە ئەنجوومەنی ئاسایش پاڵپشتییەكی زۆری لێدەكرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، دوای ئەو بۆردومانەی كە هەولێری كردە ئامانج، عێراق سكاڵای لە دژی ئێران ئاراستەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكان كرد.

جێگای ئاماژەپێدانە،درەنگانی شەوی 15 لەسەر 16ی كانوونی دووەمی 2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین مووشەكی بالیستیكی چەند ناوچەیەكی سڤیلنشینی هەولێری بۆردومان كرد، لە بۆردومانەكەدا چوار هاووڵاتیی سڤیل شەهید بوون و 6 كەسی دیكەش بریندار بوون، كە ڕەوشی تەندروستیی هەندێ لە بریندارەكان ناجێگیرە

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button