ساڵى رابردوو 37 رۆژنامه‌نوس لە هەرێمی کوردستان ده‌ستگیركراون

 

لڤین

سه‌نته‌رى میترۆى بۆ داكۆكى له‌ مافى رۆژنامه‌نوسان بڵاویكرده‌وه‌، ساڵى رابردوو 249 پێشێلكارى به‌رانبه‌ر به‌ رۆژنامه‌نوسان ئه‌نجامدراوه‌.

به‌پێى راپۆرته‌كه‌ى سه‌نته‌رى میترۆ “بە بەراورد بە ساڵی رابردوو پێشێلكاری و دەستگیركردنی رۆژنامەنووسان بەرێژەی (42%)كەمیكردووە، پێشێلكاری لە (431) حاڵەتەوە بۆ (249) حاڵەت كەمیكردووە، دەستگیركردن لە (64) حاڵەتەوە بۆ (37) حاڵەت كەمیكردووە”.

بەپێی راپۆرتەكە” ساڵى رابردوو (249) پێشێلكاری بەرانبەر (247) رۆژنامەنووس ئەنجامدراوە، رێگریكردن و جیاكاری (134) حاڵەت، دەستبەسەركردنی كەلوپەلی رۆژنامەنووسان (38) حاڵەت، دەستگیركردنی رۆژنامەنوسان (37) حاڵەت، هێرش و هەڕەشەو سوكایەتی (27)، دەستگیركردنی رۆژنامەنووسان بەدەر لە یاسای رۆژنامەنووسی (5) حاڵەت، هێرشی ئەلكترۆنی (4) حاڵەت، شكاندنی كەل و پەلی رۆژنامەنووس (2) حاڵەت، هەڵكوتانە سەر ماڵی رۆژنامەنووسان (2) حاڵەت”.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو “دەستگیركردنى رۆژنامەنووسان له‌ ساڵی 2022 (64) بووه‌، ساڵی 2023 (37) حاڵه‌ت بووه‌”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button