کەی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە ؟

 

لڤین

ماوەیەکی کەمی ماوە بۆ هاتنی مانگی رەمەزان بەپێی پێشبینییە گەردوونناسییەکان چاوەڕواندەکرێت بکەوێتە 11 ی ئازاری 2024.

لە زۆرینەی وڵاتانی موسڵمان بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان پشت بە بینینی مانگ دەبەسترێت، بەڵام بەپێی پێشبینییە گەردوونناسییەکان چاوەڕواندەکرێت دادگای باڵای سعودیە، لە ئێوارەی رۆژی 10ی ئازار چاودێری بینینی مانگ بکەن، گەر توانرا بەپێی ئەو مەرجە شەرعیانەی کە هەن مانگ ببینرێت ئەوا 11ی ئازار وەک یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریدەکرێت.

هەر بەپێی پێشبینییە گەردوونییەکان ئەمساڵ مانگی رەمەزان 30 رۆژی تەواو دەبێت و 10ی نیسان-یش دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان.

لە مانگی رەمەزانی ئەمساڵدا لە زۆرینەی وڵاتە عەرەبییەکاندا بە عێراقیشەوە لە یەکەم رۆژدا 13 کاتژمێر بەرۆژوو دەبن، بۆ رۆژانی دواتر کاتەکە درێژدەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button