كاروانێكی دیكەی هاوكاری ئەمریكی گەیشتە رۆژئاوای كوردستان
لڤین:
كاروانێكی دیكەی هاوكاریەكانی هاوپیەمانی نێودەوڵەتی كە پێكهاتبوو لە 45 بارهەڵگر گەیشتە باكور و رۆژهەڵاتی سوریا.
ئاژانسی هەواڵی ئاڕ تی رووسی ڕایگەیاند، كاروانێكی نوێی هاوكاریەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی چووە ناو باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، كە لە هەرێمی كوردستانەوە لە ڕێگای خاڵی سنوریی ئەلوەلید-ەوە رەوانەكرابوو.
بەگوێرەی ئەوەی ئاشكرابووە بارهەڵگرەكان لە نزیكەی 45 بارهەڵگر پێكهاتبوو تانكی سووتەمەنی و پێداویستی جۆراوجۆر، كاروانەكە بە ڕێگای نێودەوڵەتی ئێم 4 دا بەرەو دێرەزۆر و حەسەكە چووە، كە بنكە سەربازییەكانی ئەمریكایان لێیە.