سكرتاریەتی سەركردایەتی یەكێتی روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

لڤین:
سكرتاریەتی سەركردایەتی یەكێتی لەبارەی دانیشتنی بارزانی و هاوسەرۆكی یەكێتی روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، ئەگەر كەسێك بەهۆی شەنگال و ریفراندۆمەكە داوای لێبوردن بكات ئەوكاتە لاهور شێخ جەنگی دانیشتن و كۆبونەوەی بەلاوە ئاساییە.

سكرتارییەتی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی لەبارەی كۆبونەوەی هاوسەرۆكی حزبەكە لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا دەڵێت: ‎ئەم چەند ڕۆژە زۆر قسە لەسەر مەسەلەی دانیشتنی جەنابی ھاو سەرۆك لاهور وكەسێك ‎لەحزبێكی دیكە دەكرێت، لەكاتێكدا ئەو كەسە خۆی داوای كۆبونەوەی كردووە .

سكرتارییەتی سەركردایەتی یەكێتی دەشڵێت: لاهور شێخ جەنگی ئەگەر زانیبێتی بابەتێك ئاشتی كۆمەڵایەتی لیێدەكەوێتەوە و سەقامگیری سیاسیی دروست دەكات، هیچ كات دوو دڵ نەبووە تەنانەت ئەگەر لەسەرحسابی قوربانیدانی خۆی وحیزبەكەی بووبێت.

هەرچەندە ناوی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی نەهێناوە بەڵام لە روونكردنەوەكەدا دەشڵێت “پێویست ناكات ناكۆكی خێزانی تێكەڵ بەبەرژەوەندی باڵای خەڵكی كوردستان بكرێت یان بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان بكرێتە قوربانی ناكۆكی ناوخۆیی ئەو حیزبە”.

‎ئەمڕۆ بارەگای بارزانی لە زاری وتەبێژەكەیەوە بڵاویكردەوە كە بۆ كۆبوونەوەی هاوسەرۆكی یەكێتی و سەرۆكی پارتی بارزانی مەرجی ئەوەبووە كە هاوسەرۆكی یەكێتی داای لێبوردن بكات لەسەر رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017.

سكرتاریەتی سەركردایەتی یەكێتی وتوشیەتی “چی كوردێك ئازاری نەبینی بەهۆی خیانەتی شەنگال و ریفراندۆمە شومەكە. كەواتەكەسێك ئەم كارەی كردبێت، داوای لێبوردنێك لە ئیزیدییەكان وهەموو میللەتی كورد قەرزارە، ئەگەر ئەمە روویدا ئەوكات لای ھەڤال ھاوسەرۆك لاهور دانیشتن وكۆبونەوەش ئاساییە”.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button