په‌رله‌مانی عیراق كۆده‌بێته‌وه
سعود ساعدی سه‌رۆكی كوتله‌ی حقوق ئاشكرایكرد، له‌هه‌فته‌ی داهاتوودا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆده‌بێته‌وه‌و دیاریكردنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن له‌خشته‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بێت و، ڕێككه‌وتنێك هه‌یه له‌سه‌ر سێ كه‌س بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كه، كه‌بریتین له شه‌علان كه‌ریم و سالم عیساوی و مه‌حمود مه‌شهه‌دانی.
وتیشی، هه‌رچه‌نده ئه‌و ناوانه دیارترینن، به‌ڵام ڕه‌نگه گۆڕانكارییان به‌سه‌ردابێت، چونكه هێزه شیعه‌كان هاوڕانیین له‌سه‌ر دیاریكردنی كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆك و، ره‌نگه بابه‌تی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌جێبهێڵدرێت و چه‌ند خولێكی ده‌نگدانی بوێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دۆسییه‌ی كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكاش له‌خشته‌ی كاری یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی وه‌رزی نوێی یاسادانانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا ده‌بێت و، ئه‌وان جدین له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌ك بۆ دوورخستنه‌وه‌ی باڵیۆزی ئه‌مریكاو ئه‌وه‌ش داواكارییه‌كی ده‌ستورییه، داواشیكرد په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ڕێكــبخرێنه‌وه.