قوباد تاڵەبانی: نابێ موچەی فەرمانبەران بفەوتێن

لڤین

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، شاندی حکومەت لە بەغدان و لە هەوڵی ئەوەدان رێککەوتنێکی گشتگیر بکەن و “دەبێت کۆتایی بەوە بهێنین کە 700 ملیارەکە هات یان نەهات و لەم دڵەڕاوکێیە نەجاتمان بێت.”
ئەمڕۆ یەکشەممە، 7ی کانوونی دووەمی 2024، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:”نابێ مووچەکانی فەرمانبەران بفەوتێن.
دەشڵێت، پێویستە لایەنە کوردستانییەکان لەبارەی کەرکوکەوە کۆببنەوە. لەبارەی خوێندنی ئەم ساڵیشەوە گوتی: “نابێ بە هیچ شێوەیەک خوێندکاران لە خوێندن بێبەش ببن.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button