ئەحمەد میرە : لە ساڵیادی كۆچی دوایی كاك قادری حاجی عەلی , سلێمانی بۆنی ماڵی ئه‌وانی گرتووه

لە ساڵیادی كۆچی دوایی كاك قادری حاجی عەلی:: سلێمانی بۆنی ماڵی ئه‌وانی گرتووه، حه‌مه جه‌زای مه‌زن، شاری پڕ كردبوو له ده‌نگی مۆزیكی ره‌سه‌ن و كاك قادریش شاری لێوان لێو كردبوو له سیاسه‌تی مۆراڵ، باوكیشیان بۆ خه‌ڵكی شار، فریاد ره‌سی رۆژانی قاتوقڕییه
پیاوێكی سیاسی ئێجگار ساده، زۆر شتی شاراوه‌ی ده‌زانی به‌ڵام زۆر كه‌م ده‌رده‌كه‌وت، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و سیاسیانه‌ی زۆر كه‌م ده‌زانن كه‌چی هه‌میشه روخساری گرژ و مۆنیان ده‌رده‌خه‌ن، كه‌سێك له نزیكه‌وه نه‌یناسیبێ نازانێت كه قادری حاجی عه‌لی چه‌ند كاری مه‌زنی بۆ سه‌رپێخستنی دیموكراسیه‌ت و ئازادیی رۆژنامه‌نووسی كردووه، به بڕوای من تاكه كه‌سێك شایانی ئه‌وه بێت كه پێی بوترێت پیاوی دیموكراسیه‌ت و ئازادیی نووسین ته‌نها خۆیه‌تی. ده‌مه‌وێت ئه‌و راستیه بڵێم هیچ قه‌ڵه‌مێكی ئازاد له‌م كوردستانه‌دا نه‌بووه و نییه، كه به ماڵی زانیارییه‌كانی قادری حاجی عه‌لیدا گوزه‌ریی نه‌كردبێت. سلێمانی بۆنی ماڵی ئه‌وانی گرتووه، حه‌مه جه‌زای مه‌زن، شاری پڕ كردبوو له ده‌نگی مۆزیكی ره‌سه‌ن و كاك قادریش شاری لێوان لێو كردبوو له سیاسه‌تی مۆراڵ، باوكیشیان بۆ خه‌ڵكی شار فریاد ره‌سی رۆژانی قاتوقڕییه… هه‌موو جارێك كه له ماڵی سیاسه‌تی تۆ میوان ده‌بووم، فێر ده‌بووم كه ده‌كرێت سیاسی بیت له گه‌ڵیشیدا پیاوێكی جوان و خۆشه‌ویست و راستگۆ بیت. تۆ ئه‌و بۆچوونه‌ت ره‌تكرده‌وه كه سیاسه‌ت و ئه‌خلاقی باڵا پێكه‌وه كۆنابنه‌وه. ناكرێت شه‌قامه‌كانی شار چیتر سیاسیه‌كی شه‌ریف به سه‌ریاندا پیاسه نه‌كات و ناكرێت چیدی رۆژانی هه‌ینی سوچێكی چایخانه‌ی شه‌عب نه‌بێته مه‌نزلی گفتوگۆیه‌كی سیاسیانه‌ی قوڵ و خزمه‌تگوزاریانه، ناكرێت له دوری ئه‌م هه‌موو ئازاره‌ی شار تۆ بخه‌ویت و ناكرێت برۆیت و هیوای نوێبوونه‌وه‌ی جوڵه‌كانی شه‌قام له گه‌ڵ خۆتا به‌ریت، له ناخه‌وه، به ئه‌وپه‌ڕی شعورمه‌وه دڵته‌نگم بۆت، پیاوی هیوا و ئومێدی نوێبوونه‌وه. به ئه‌ندازه‌ی پاكی خۆت له سیاسه‌تدا و به ئه‌ندازه‌ی حه‌زینی ده‌نگی حه‌مه‌جه‌زا له چرینی ناڵه‌ی جودایی هێمن دا، بیری دڵسۆزیت ئه‌كه‌م.