لاهور شێخ جەنگی: هەوڵی زۆرمانداوە بۆ یەكڕیزی نێوان لایەنە سیاسیەكان
لڤین:
هاوسەرۆكی یەكێتی ویستی سەرۆكایەتی حزبەكەی بۆ یەكڕیزی لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان دوپاتكردەوە و رایگەیاند لەو پێناوەدا هەوڵی زۆرمانداوە.
ئەمڕۆ لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی پێشوازی لە شێخ مەحمود شێخ كاوەی حەفید كەسایەتی شاری سلێمانی كرد و بە گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی ئێستا و پێویستی خستنەگەڕی هەوڵەكان بۆ خزمەتكردنی زیاتری خەڵكی كوردستان و لابردنی ئەو كۆسپ و بەربەستانەی كە بوونەتە ڕێگر لەبەردەم پڕۆسەی سیاسیكرد.
هاوسەرۆكی یەكێتی لەبارەی ناوەڕۆكی ئەو دیدارە رایگەیاند: ویستی سەرۆكایەتیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانمان دووپاتكردەوە بۆ یەكڕیزیی نێوان لایەنە سیاسییەكان.
ئەوەشی وتووە: لەو پێناوەدا هەوڵ و هەنگاوی زۆرمانناوە بۆ خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان و ڕزگاركردنیان لە نەهامەتی و برسێتی و دابینكردنی موچەی موچەخۆران.