لە هەولێر 12 كیلۆ گرام ماددەی هۆشبەردا دەستی بەسەرداگیرا

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر و دەستبەسەرداگرتنی 12 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆراوجۆری راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە راگەیەندراوێدا دەڵێت: دوای بەدواداچوون و چاودێرییەكی ورد، ئەمڕۆ 10ی ئازاری 2021، دوو كەس لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانەوە بە هاوكاری بنكەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی حاجی ئۆمەرانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكەیان دەستگیركران.

ئەوشەی ئاشكرایكردووە لەگەڵ دەستگیركردنی ئەو دوو تۆمەتبارە بە ناوەكانی (ح ، ت ، ح) و (أ ، د ، س)، دەست بەسەر 12 كیلۆگرام جۆری جیاوازی ماددە هۆشبەرەكاندا گیرا، كە پێكهاتبوون لە (نۆ كیلۆ گرام) كریستاڵ و (سێ كیلۆ گرام هێرۆیین).

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button