نەتەنیاهۆ: موسادم نارد بۆ تاران بۆ رێگرتن لە گەیشتن بە چەكی ئەتۆمی

لڤین:
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئاشكرایكرد دەزگای هەواڵگری موسادی ڕەوانەی تاران كردووە بۆ ئەوەی نهێنیەكانی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران بهێنن و نیشانی جیهانی بدەن، تا بزانین نەخشە نهێنیەكانی ئێران لەو چوارچێوەیەدا چییە.

بنیامین نەتەنیاهۆ، وتیشی: من پابەندم بە ڕێگرتن لە گەیشتن بە چەكی ئەتۆمی ئێران بۆ هەڕەشەكردن لە دەوروبەرەكەی و دەوڵەتی جوولەكە .ئاماژەی بەوەكرد كە سیاسیەتی وڵاتەكەی بەرامبەر بە ئێران روونە.

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەدا “سیاسەتی ئاشكرای بەرامبەر ئێران هەیە”، هەڕەشەی كرد و وتی: ئەگەر ئێران هەوڵی هێرش كردنەسەرمان بدات، ئێمە هێرش دەكەینەوە سەری، یان پێشی هێرش دەكەوین، ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە “هەوڵی بنەڕەتی تاران و دەستدرێژییە بنەڕەتییەكەی بۆ پەرەپێدانی بنكەكانی لە دژی ئیسرائیلە”.

ئەو ئاماژەی بەوەشكرد كە ” من ڕێنمایی سوپای ئیسرائیلم كرد بە هەموو نرخێك ڕێگە لە پێگەی ئێران لە سوریا بگرن” ئێمە هەنگاوی گەورە دەهاوێین، بازنەكە بەرفراوان دەكەین بۆ ئەوەی ئێران بە ئامانجەكانی نەگان، هەوڵەكانیشمان بۆ گەیشتن بەم توانایانە بەردەوامە.

نەتانیاهۆ هیوای ئەوەی دەرببڕی ” ئەمریكا لەگەڵ ئیسرائیل دا بوەستێت ” و ئەوەشی وت ” من بۆ ماوەی 40 ساڵ پەیوەندیم لەگەڵ جۆ بایدنی سەرۆك كۆمار هەیە هاوڕێی منە، ئەو پابەندی خۆی نوێ كردەوە بۆ ئەوەی ڕێگە لە ئێران بگرێت كە بە چەكی ئەتۆمی بگات “.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button