حكومەتی هەرێم نزیكەی 24 ملیۆن دۆلاری دایە كۆمپانیایەكی توركی
لڤین:
حكومەتی هەرێم نزیكەی 24 ملیۆن دۆلاری وەك حەقدەستدایە كۆمپانیای گەنەل ئێنرجی توركی.
كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی 23.9 ملیۆن دۆلاری حەقدەستی مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرت، راشیگەیاندووە،17.5 ملیۆن دۆلار وەك حەقدەستی كێڵگەی تاوكێ، 2.6 ملیۆن دۆلار حەقدەستی كێڵگەی تەقتەق و 1.5 ملیۆن دۆلاری حەقدەستی كێڵگەی ‘سەرتا’یان بۆ مانگی كانوونی دووەم وەرگرتووە.
كۆمپانیاكە 2.4 ملیۆن دۆلاری فرۆشی نەوتی ساڵی 2019 و 2020 وەرگرتووە، بەوەش كۆی گشتی ئەو پارەیە لە حكومەتی هەرێم وەرگرتووە گەیشتووتەوە 23 ملیۆن و 900 هەزار دۆلار.
گەنەڵ ئینێرجی لە كانوونی دووەمی ساڵی 2019 لەگەڵ كۆمپانیای شێڤرۆن گەیشتە رێككەوتن بۆ كڕینی پشكەكانی بلۆكی سەرتا، لە تشرینی دووەمی ساڵی رابردووش لەو كێڵگەیەدا دەستی بە بەرهەمهێنانی نەوت كرد.