پڕۆسەی خوێندن بۆ دوو هەفتە راگیرا
لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم بڕیاریدا بە ڕاگرتنی پڕۆسەی خوێندن بۆ ماوەی دوو هەفتە.
كەمێك لەمەوبەر كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم كۆتایی هات و بڕیار درا تا 25ئازار پڕۆسەی خوێندن ڕابگیرێت.
جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی لە كۆبوونەوەی لیژنەی بالای ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا ئەوە ئاشكرابوو، كە ژمارەی تووشبووان زیادی كردووە.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جوتیار عادل له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی خوێندن له پۆلی یه‌كه‌وه تا 11 له 12ی ئه‌م مانگه‌وه تا 24ی ئه‌م مانگه پشوو ده‌بێت و پۆله‌كانی 12 و په‌یمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌وام ئاساییه.
جووتیار عادل، رێكاره نوێیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له باره‌ی خۆپارێزی له كۆرۆنای نوێ راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد.
روونیشیكرده‌وه، لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له وه‌زاره‌تی ناوخۆ كۆبوویه‌وه و دوای تاوتوێكردنی ره‌وشی ته‌ندرووستی ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی ده‌ركرد.
لەبارەی راگرتنی خوێندنەوە وتەبێژی حکومەتی هەرێم وتی: پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی و په‌یمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌رده‌وام ده‌بن له خوێندن، بەڵام له پۆلی یه‌كی بنه‌ڕه‌تی تا 11ی ئاماده‌یی له 12ی مانگەوە تا 24ی ئەم مانگەپشوو وه‌رده‌گرن. به حكومی و ناحكومییه‌وه. بۆ ئه‌وانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی 20 نمره‌ییان كردووه.
بە گوێرەی رێنماییەکان ئه‌و پۆلانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی 20 نمره‌یی ده‌كه‌ن، ته‌نیا بۆ تاقیكردنه‌وه ده‌چنه قوتابخانه، ئه‌وانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی 20 نمره‌ییان ئه‌نجام نه‌داوه، تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ونه دوای نه‌ورۆز.
هەر لەو بڕیار‌و رێنمایاندا هاتووە، تاقیكردنه‌وه‌كانی به‌رایی پۆلی 12ی ئاماده‌یی به خشته‌ی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت.
لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەویۆرۆنا بڕیاریشیدا هه‌ر هاووڵاتییه‌ك له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق بێته هه‌رێم ده‌بێت تێستی 72 كاتژمێری كۆرۆنای هه‌بێت.
ئەوەش ئاشکراکرا “ئه‌وانه‌ی دێنه هه‌رێم، جگه له‌و تێسته‌ی هه‌یانه، ده‌بێت به شێوه‌ی هه‌ڕه‌می تێستیان لێ وه‌ربگیرێت. تیمی ته‌ندرووستی له بازگه‌كان ده‌بن. هه‌ر پێشێلكارییه‌ك هه‌بێت به تایبه‌تی كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كان، به توندترین شێوه سزا ده‌درێت و ده‌خرێته لیستی ره‌ش”.
سه‌باره‌ت به پرسی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له رۆژانی نه‌ورۆزدا، گوته‌بێژی حكومه‌ت رایگه‌یاند، به‌ر له نه‌ورۆز لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی ده‌بێت بۆ تاوتوێكردنی ره‌وشه‌كه و تا ئێستا هیچ بڕیارێك بۆ قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ نه‌دراوه.