ئیسرائیل و روسیا بە شوێن روفاتی سیخوڕێكەوەن 56ساڵە كوژراوە

لڤین:
ئیسرائیل بە هاوكاری روسیا بە شوێن رووفاتی سیخوڕێكیدا دەگەڕێت كە 56 ساڵ پێش ئێستا لە سوریا سێدارە دراوە، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلیش هەواڵكە پشتڕاست دەكاتەوە.

بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، تەئكیدی كردەوە كە ڕوسیا یارمەتی دەدات بۆ گەڕان بەدوای پاشماوەی ئەو سیخوڕەی ئیسرائیلدا كە ناوی ئیلی كۆهین بوو لە ساڵی 1965 دا لەلایەن دەسەڵاتدارانی سوریاوە لەسێدارە درا .

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی ئەی 24ی ئیسرائیلی لەبارەی هەوڵەكانیان بۆ دۆزینەوەی رووفاتی ئیلی كۆهن لە سوریا بە هاوكاری ڕووسیا، وتی: “ڕاستە ئەوە هەموو شتێكە كە دەتوانم پێت بڵێم”.

نەتەنیاهۆ وتیشی: من پابەندم بە گەڕاندنەوەی هەموو ئەو سەربازانەی تیاچوون یان بێسەروشوێن بوون، ئێمە پاشماوەكانی زاكاری باومێلمان گەڕاندنەوە، ئەمەش لە ئەنجامی پەیوەندی نزیكم لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕوسیا بەدەستخرا.

ئەوەشی ئاشكراكرد كە پوتین “هێزی روسیای ناردوە” لەسەر بنەمای ئەو هەواڵگریەی لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ گەڕانەوەی دابینكراوە بەردەوام دەبین لەو هەوڵانە بۆ گەڕاندنەوەی هەموو ئەوانەی كە تەرمەكانیان یان خۆیان دیارنەماون.

ئاژانسەكە لە زاری، سەرچاوەی حكومەتی سوریا گواستوویایەوه، لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی پاشماوەكانی كۆهین بۆ ئەوەش پێشكەوتنی باش بەدەستهاتووە.

ئەوەشی ئاشكراكردووە پارچەیەك جلوبەرگ یان بەڵگەنامەی سیخوڕەكە دۆزراوەتەوە، دواترگواستراوەتەوە بۆ ئیسرائیل تا لێكۆڵینەوە لە شوێنەواری كەیسەكە بكەن. لایەنی سوریا ئاماژەی بەوە كردووە كە هێزەكانی ڕوسیا لە ئێستادا لە ناوچەی كامپی یەرموك بۆ ئاوارە فەلەستینیەكان لە نزیك دیمەشق بەدوای پاشماوەكانی كۆهیندا دەگەڕێن .

كۆهێن یەكێكە لە سیخوڕە بەناوبانگەكانی ئیسرائیل، لە بنەماڵەیەكی جولەكە لە ئەسكەندەرییە لە میسر لەدایكبووە، لە ساڵی 1961 پەیوەندی بە ڕیزەكانی مۆسادەوە كردووە و بەوە ناسراوە كە لە سەرەتای و ناوەڕاستی شەستەكانەوە دەتوانێت پەیوەندی نزیك لەگەڵ هەڵبژاردەی سیاسی سەربازی سوریا ڕێكبخات، بەمەش ڕێگەهۆشكەر دەبێت بۆ ئەوەی دوو ساڵ پێش جەنگی تەمموزی 1967 زانیاری بەنرخ بۆ ئیسرائیل بگوازێتەوە.

بەڵام بەر لە سەركەوتنی ئەو سیخوڕەی ئیسرائیل دەسەڵاتدارانی سوریا لە 18 ی ئایاری 1965 دا لە دیمەشق پاش ئاشكراكردنی چالاكییەكانی، سیخوڕەكەی ئیسرائیلیان دەستگیر كرد و هەڵیانواسی.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button