شاژنی بەریتانیا لەبەرامبەر ژیانی شازادە هاری بێدەنگی شكاند

لڤین:
شاژن ئێلیزابێسی دووەم و خێزانەكەی بێدەنگی دەشكێنن لەسەر ئەو وتانەی شازادە هاری و مێگانی هاوسەری لەبارەی ژیانیانەوە كردیان.

خێزانی شاهانەی بەریتانیا بە ڕابەرایەتی شاژن ئەلیزابێسی دووەم، لە یەكەم لێدوانیاندا لەسەر دیدارە فراوانەكەی شازادە هاری و میگانی هاوسەری، دڵتەنگی خۆیان دەربڕی بۆ ئەو ناخۆشی و تەنگژانەی رووبەڕوویان بووەتەوە.

كۆشكی باكینگهام ئەمڕۆ سێشەممە بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، هەموو خێزانەكە خەمبارن بۆ ئەم ساڵانەی دوایی هاری و مێگان وە جەختلەوە دەكاتەوە كە “هاری و مێگان و ئارچی هەمیشە ئەندامی زۆر خۆشەویست دەبن لە خێزانەكە”.

شازادە هاری 36 ساڵ و مێگانی هاوسەری كە تەمەنی 39 ساڵ لە مانگی كانوونی دووەمی 2020 دا وازیان لە ئەركی شاهانەی خۆیان هێنا و لەگەڵ یەكەم كوڕیان ئارچی بەرەو باشوری كالیفۆرنیا لە ئەمەریكا رۆشتن و خۆیان لە میدیای بەریتانی دوورخستەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button