عێراق قەرەبووی كەسوكاری ئەو كارمەندانەی تەندروستی دەكاتەوە كە بە كۆرۆنا مردوون
لڤین:
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە پێدانی قەرەبوو بە كەسوكاری ئەو كارمەندانەی تەندروستی كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەسەر بنەمای پێشنیاری بەپەلەی حەسەن محەمەد تەمیمی، وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق، ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر پێدانی قەرەبووی 10 ملیۆن دینارداوە بە كەسوكاری قوربانیانی كۆرۆنا كە كارمەندی وەزارەتی تەندروستی بوون.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەوبارەیەوە رایگەیاند، بڕیارەكە بۆ پێزانین بوو بۆ هەوڵەكانی ئەوان بۆ سەلامەتی هاوڵاتیانی عێراق و ئاسایشی تەندروستی.
عێراق لە ریزبەندی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕووی كۆی ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا پێشەنگە لە كاتێكدا زاتر لە 735 هەزار تووشبووی ڤایرۆسەكەی هەیە و زیارت لە 13 هەزار كەسیش بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیانی لەدەستداوە.