پەچە(نیقاب) لە شوێنەگشتیەكانی سویسرا قەدەغەكرا

لڤین: دەنگدەرە سویسریەكان پێشنیاریان بۆ ئەوە كردەوە كە داپۆشینی تەواوی سەروچاوی لە شوێنە گشتییەكاندا نەهێڵن.

ڕۆژی یەكشەممە دەنگدەران لە سویسرا پشتگیری پێشنیارێكیان كرد بۆ ئەوەی ڕووپۆشەكانی سەر دەموچاو لە شوێنە گشتییەكان نەمێنێت، هەرچەندە ژمارەی ئەو كەسانەی پەچەی ئیسلامی لەسەر شەقامەكانی ئەو وڵاتە زۆرنین.

ئەنجامی فەرمی نیشانیدا 51.21%ی دەنگدەرانی زۆرینەی كانتۆنەكانی سویسرای فیدراڵ پشتیوانیان لەو پێشنیارە كردووە كە پێشنیارەكە وتویەتی “بەڵێ بۆ قەدەغەكردنی داپۆشینی دەموچاوی بەتەواوی” لەو پێشنیارەدا ناوی نیقاب یان پەچە نەكراوە.

پۆستەرەكانی كەمپین كە “ئیسلامی ڕادیكاڵ بوەستێنن!”و “توندڕەوی بوەستێنن!”، كە ژنێكی ناو نیقابی ڕەش یان لەخۆگرتووە، لە دەوری شارەكانی سویسرا بڵاوكرابوونەوە، لەبەرامبەردا بەشێكی دیكە لە خەڵكی وڵاتەكە دەیانوت “نا بۆ یاسایێكی بێمانای بێسوود و ئیسلامۆفۆبیا”.

یاسا نوێیەكە مانای ئەوە دەگەیەنێت كە هیچ كەسێك ناتوانێت بە تەواوی دەموچاوی داپۆشێت لە ناو خەڵكدا، چ لە دوكانەكان و چ لەشەقام و شوێنە گشتیەكان.

ئینەس شیخ، وتەبێژی دەستەی ژنانی موسوڵمانی ئەرخەوانی وتی “جگە لەوەی ئەمە بێسوودە، ئەم دەقە نەژادپەرست و ڕەگەزپەرستانەیە” ئەو بە ئاژانسی هەواڵی (AFP)ی راگەیاند، ئەو یاسا پێشنیاركراوە كاریگەری دروستكردووە بەڵام ئەوانەی كە بورقا (جۆرێك لە پەچەی ئەفغانستانیە) بەكار دەهێنن ژمارەیان زۆر كەمە.

بەگوێرەی راپرسیەكی نوسینگەی ئاماری فیدراڵی وڵاتەكە كە لە ساڵی 2019 ئەنجامیداوە دەركەوتووە 5.5%ی دانیشتوانی سویسرا مسوڵمانن و زۆرینەشیان بە رەگەز یوگسلافین.

ژان لوك ئادۆر، لە پارتی گەلی راستڕەوی سویسرا (SVP) و وتەبێژی كەمپینی دژی پەچە وتی” خۆشبەختانە ” لە سویسرا ژن زۆر نین كە بورقایان پۆشیبێت، بەڵام جەختی كردەوە ” كاتێك كێشەیەك هەبێت، پێش ئەوەی لە كۆنترۆڵ دەربچێ دەبێت مامەڵەی لەگەڵدا بكەین”.

حكومەت و پەرلەمان دژی قەدەغەكردنی سەرتاسەری نەتەوەیی بوون هەر بۆیە ئەوان پێشنیاری یاسای بەدیلیان كرد كە داوا لە خەڵك بكات كە ئەگەر پێویست بكات بۆ ناسنامە، ڕووی خۆیان نیشانی دەسەڵاتداران بكەن بۆ نموونە لە سنورەكان .

بۆ تێپەڕكردنی بەشێكی زۆر لە بڕیارەكانی وڵاتەكە پێویستی بە پشتگیری زۆرینەی دەنگدەرانی سەرتاسەری وڵاتەكە هەیە و لە زۆرینەی 26 كانتۆنەكانی سویسرای فیدراڵ كە شەشیان بە نیو كانتۆن لە دەنگەكاندا دەژمێردرێت دەبێت دەنگ بدەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button