ڤاتیكان دیداری مەسعود بارزانی لەگەڵ پاپا بەفەرمی هەژمار ناكات
لڤین: هەرچەندە ئەمڕۆ لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، بۆ چەند خولەكێك مەسعود بارزانی پێشوازی لە پاپاكرد، بەڵام ڤاتیكان هیچ ئاماژەیەكی پێناكات.
لە بەیاننامەی فەرمی ڤاتیكاندا لەبارەی سەردانی ئەمڕۆی پاپا بۆ هەولێر و موسل، بە هیچ شێوەیەك ئاماژە بە دیداری مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی ناكات لەگەڵ پاپادا، هەرچەندە بارەگای بارزانی بە فەرمی ئەو دیدارە چەند خولەكیەی وەك فەرمی بڵاوكردەوە.
ڤاتیكان بەرەسمی بەیاننامەیەكی لەسەر سەردانەكەی پاپا فرانسیس بۆ هەولێر بڵاو كردەوەو رایگەیاندووە لە فڕۆكەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی لەلایەن پیاوانی ئایینی وبەشار ماتی ووردە سەرۆكی ئەساقیفەی هەولێر پێشوازی لێكراوە.
لەبارەی پۆستە سیسیا و حكومیەكانەوە ڤاتیكان باسی لە پێشوازی كردنی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم كراوە بەڵام هیچ ئاماژەیەكی بەو دیدارە نەداوە كە بارزانی بۆ چەند خولەكێك لەگەڵ پاپا ئەنجامیدا.
هەچەندە دوای ئەو دیدارە بارەگای بارزانی بە فەرمی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا رایگەیاند، پاپا وتویەتی لەسەر داخوازی ئێوە و سەرۆكی هەرێم هاتوومەتە ئێرە.
راگەیەندراوی فەرمی ڤاتیکان