نەوت زیاتر بەرزبوەوە و 70 دۆلاری تێپەڕاند

لڤین: جارێکی دیکە نرخی نەوت بەرزبوە و ئەمڕۆ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو نرخێکی نوێی پێوانەیی تۆمارکرد و نرخی بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا لە ئێستادا 70 دۆلاری تێپەڕاندووە.
دوای دابەزینی نرخی نەوت لە ناوەڕاستی هەفتەی رابردوو بۆ نزیکەی 62 دۆلار، بەڵام لەکۆتایی هەفتەی ڕابردوەوە جارێکی دیکە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دەستی بە بەرزبوونەوەکرد و ئەمڕۆش 70 دۆلار و 46 سەنتە هەروەها، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش بە 67 دۆلار و 47 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە مانگی 3ی ساڵی رابردوودا، بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا (2) بەراورد بە ساڵی ڕابردوو نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاست و نزیک بوەوە لە 67 دۆلار ئەمڕۆش نرخێکی نوێی پێوانەیی تۆمار کرد.