ئەمریكا: لە كات و شوێنی خۆیدا وەڵامی هێرشەكەی عەین ئەسەد دەدەینەوە

لڤین: وەزیری بەرگری ئەمریكا ڕایگەیاند، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا وەڵامی هێرشە موشەكییەكەی ئەم دواییەی سەر بنكەی (عەین ئەسەد) لە عێراق دەداتەوە لە كات و شوێنێك كە خۆی هەڵیدەبژێریت .
لوید ئۆستن، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی ئەی بی سی وتی: پێنتاگۆن بەردەوامە لە هەڵسەنگاندنەكانی بۆ ئەوەی بزانرێت كێ بەرپرسی ئەو هێرشەیە كە بەڵێندەرێكی مەدەنی ئەمریكی لە بنكەكەدا كوشت .
وەزیری بەرگری ئەمریكا ووتیشی: دەمانەوێت دڵنیابین لەوەی دەزانین كێ بەرپرسە لەم كارە، پەیامی ئێمەش بۆ ئەوانەی هێرشێكی لەو شێوەیە ئەنجام دەدەن ئەوەیە دەبێت چاوەڕێی ئەوە بن ئەوەی پێویستە بۆ بەرگریكردن لە خۆمان ئەنجامی بدەین.