هونەرمەندێكی توركیا بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا

لڤین: پۆلیسی توركیا لە ناو ئۆتۆمبێلەكەی ئایشەگوڵ چنار، نزیكەی 20 گرام ماددەی هۆشەبەری دۆزیەوە و ئەویش رەتیدەكاتەوە هۆی خۆی بێت و دەڵێت پیلانی لەدژ گێڕدراوە.

شەوی رابردوو ئایشەگوڵ چنار كە هونەرمەندێكی ئەكتەری توركیایە و تەمەنی 22 ساڵە، دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەكەی لەلایەن پۆلیسەوە دەپشكنرێت، 20 گرام ماددەی هۆشبەری تیادا دەدۆزنەوە، ئەو پشكنینەی پۆلیس دوای ئەوە هاتووە كە راپۆرتێكینهێنی لەو بارەیەوە پێگەیشتووە.

دوای ئەوەی ئایشەگوڵ چنار لەلایەن پۆلیسەوە بردرا بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی سەر بە پۆلیس لە ناوچەی پبێشكتاش، ئەو هونەرمەندە توركە رەتیكردەوە ئەو ماددەیە خۆی خاوەنی بێت، گومانی ئەوەشی كرد كە لەلایەن هاوڕێكەیەوە بۆی دانرابێت.

ئەو بانگەشەی ئەوەی كرد كە ڕەنگە خۆشەویستەكەی پێشووی فورقان كالیكۆغلۆ خستبێتیتە ناو ئۆتۆمبێلەكەی وەك تۆڵەكردنەوە، دوای ئەوەش پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی خۆی لە بەرامبەر ئەم لێدوانانەدا دەستپێكرد.

هونەرمەدە گەنجە توركەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە پێشتر لەلایەن ئەو كوڕەوە هەڕەشەی لێكراوە كاتێك لە چێشتخانەیەك گفتوگۆی لەگەڵدا كردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button