بەریتانیا لە سبەینێوە خوێندن دەستپێدەكاتەوە

لڤین: سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، لە سبەینێ دووشەممەوە دەرگای قوتابخانە و زانكۆكان بەڕووی خوێندكاران دەكرێنەوە و رەتی ژیان بەشێوەیەكی بەرنامەبۆداڕێژراو ئاسایی دەكەنەوە.
دوای داخستنی قوتابخانەكان لە مانگی ئەیلولەوە بە یەكەم هەنگاوی پڕۆسەی ئاسایی كردنەوەی بەرنامەی بۆریس جۆنسنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی بەریتانیا دێت كە رایگەیاند.
ئەو نەخشەیەی دایناوە بە كردنەوەی قوتابخانەكان دەستپێدەكات و دواتریش ئەو شوێنانیە دیكە دێن كە رێكاری تایبەتیان لەبەرامبەر گیراوەتەبەر.
پاشان لە هەنگاوەكانی داهاتوودا كۆت وبەندە سەپاوەكانی تایبەت بە تیكەڵاو نەبوون سووك دەكرێن و لە قۆناغی داهاتووتردا كۆگا و بازاڕەكان دەكرێنەوە.
سەرجەم خوێندكاران دوو ئامێری بچووكی پشكنینیان پێدەدرێت تا لە دوو هەفتەی سەرەتای دەستپێكردنی پرۆسەی خوێندندا لە ماڵەكانی خۆیاندا پشكنین ئەنجامبدەن، بەكارهێنانی دەمامك لەلایەن مامۆستا و خوێندكارانەوە، ناچارییە.