وەزیری پیشەسازی بەدواداچوون بۆ كوالێتی ئارد دەكات

لڤین: دوای گلەیی و هاوڵاتیان لە خراپی كوالێتی ئارد، وەزیری بازرگانی سەردانی چەند ئاشێكی كرد لە سنوری هەولێر و بەدواداچوونی كرد.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی رایگەیاند ئەمڕۆ كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی لەگەڵ بریكاری وەزارەت سەردانی چەند ئاشێكی كردووە و نمونەی ئارد و كەپەكیان وەرگرتووە بۆ دڵنیابوون لە كوالێتی ئاردەكە.
وەزارەتی بارزگانی ڕاشیگەیاندووە، بڕیارە چاودێریكردنی گشت ئاشەكان لە هەر چوار پارێزگاكەی هەرێم بەردەوامبێت.
ساڵانە هەرێمی كوردستان نزیكەی یەك ملیۆن تۆن گەنم بەرهەمدەهێنێت. ئەو گەنمەی كە لە سایلۆكانە رۆژانە هەناردەی ئاشەكان دەكرێت. لە هەرێمی كوردستان 39 ئاش هەن كە گەنم دەكەنە ئارد. تەنیا پارێزگای هەولێر مانگانە پێویستی بە 21 هەزار و 500 تۆن گەنمە و بەرهەمی ساڵانەشی نزیكەی 300 هەزار تۆنە.