لە ئەنجامی شەڕێكدا منداڵێكی 12 ساڵان گیانی لەدەستدا

لڤین: كەمێك لەمەوبەر لە شەڕێكدا لە گەرەكی ئازادی شاری سلێمانی لە ئەنجامی شەڕێكدا منداڵَێكی تەمەند 12 ساڵان بەرد بەرسەری دەكەوێت و بەهۆیەوە كیان لەدەستدەدات.
بەگوێرەی زانیاریەكان بەهۆی ئەوەی لەكاتی شەڕێكدا بەرد بەر سەری كەوتووە لەكاتی بردنی بۆ نەخۆشخانە خوێنی زۆری لێڕۆیشتووە گیانی لەدەستداوە.
مێردمنداڵەكە تەمەنی 12 ساڵە ناوی ( هەورازە) تەرمەكەشی ڕەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كراوە، تا ئێستاش هۆكاری شەڕەكە نەزانراوە.