سیستانی داوای هاوكاری دەكات بۆ زیانلێكەوتوانی بومەلەرزەكەی توركیا و سوریا

لڤین:

نوسینگەی مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عێراق سەید عەلی سیستانی ڕاگەیەندراوێکی لەسەر بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا بڵاوکردەوە و داوای کرد، هەوڵەکان یەکبخرێن بۆ هاوکاری زیانلێکەوتووان.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، نوسینگەی مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عێراق سەید عەلی سیستانی بڵاویكردەوە، ئەو بومەلەرزەیەی بەم دواییانە لە ناوچە گەورەکانی تورکیا و سوریای دا بووەهۆی زیانێکی گەورەی گیانی و ماددی لە ڕوداوێکی مرۆیدا کە لەم سەردەمەدا هاوشێوەی نەبووە.

هەروەها، هیوای خواست تەواوی توانای لایەنە پەیوەندیدارەکان و تەواوی خەڵکی خێرۆمەند یەکبخرێن بۆ بە دەمەوەچوونی زیانلێکەوتووان و پێداویستییەکانی زیانلێکەوتووان بە خێرایی دابین بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button