كەیسی پەلاماردانی غالب محەمەد دەگوازرێتەوە بۆ بەغداد

لڤین: ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كار بۆ ئەوە دەكات كەیسی پەلاماردانی غالب محەمەد بگوازێتەوە بۆ بەغداد و سەرۆكی پەرلەمانیش رایگەیاند پێویستە پەرلەمانتارەكە داواكاری پێشكەش بكات.

لەدانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا ژمارەیەك پەرلەمانتاری فراكسیۆنە عێراقییەكان بە هاوئاهەنگیی هاوپەیمانی هیوای كوردستانی داوایان لەسەرۆكی ئەنجومەن كرد كە لێكۆڵینەوە لەكەیسی هەوڵی تیرۆركردنی غالب محەمەد بگوازرێتەوە بۆ بەغداد.

لە راگەیەندراوێكی هاوپەیمانی هیوا رایگەیاندووە: محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەن داوایكرد كە پەرلەمانتار غالب محەمەد بەرەسمی ئەو داوایەی ئاراستە بكات بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی جێبەجێكردنی داواكە.

هاوپەیمانێتیە كوردیەكە ئەوەی بە هەنگاوێكی گرنگ زانیوە بۆ دوورخستنەوەی كەیسەكە لەموجامەلەی سیاسی و دەرخستنی راستییەكان وەك خۆی.

ئەوەش دوای ئەوەهات كە دوای دەستگیركردنی سێ كادری دەزگای پاراستنی پارتی لە شاری سلێمانی كە بەشداریان لە پەلامارەكەی غالب محەمەد كردبوو پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئاستی باڵادا هەوڵی بۆ ئازادكردنیاندا، بەگوێرەی زانیاریەكانیش ئەو كەسانە ئازادكراون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button