پارێزەری دەستگیركراوانی بادینان: بڵاوكردنەوەی دانپێدانانی گیراوانی بادینان نایاسایی بوو

لڤین: پارێزەرێكی دەستگیركراوانی بادینان رایگەیاند ئەو كارەی ئەنجومەنی ئاسایش نایاسایی بوو كردی و ئەو كەسانەی دەستگیركراون بێتاوانن و بەڵگەكان هیچیان راست نین.

بەشدار حەسەن، پارێزەری گیراوانی بادینان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەو دەنگانەی ئەمشەو بڵاوكرانەوە هیچیان راست نین و دەستكاری ئەو ئامێرانەكراوە، ئەوەی ئەمشەوكرا هیچ متمانەیەكی یاسایی نیە، چونە بەگوێرەی یاسا دەبوو تۆمەتبارەكان یان پارێزەرەكانیان ئاگاداری كردنەوەی ئەو ئامێرانەبن.

ئەو وتیشی: ئەو وێنانەی لەگەڵ گەریلا بڵاوكراونەتەوە تاوان نیە، چونكە ئەو بابەتە لە هیچ یاسایەكی هەرێمی كوردستاندا قەدەغەی نەكردووە، رەسم لەگەڵ پەكەكە و گەریلا بگیرێت، سەرۆكەكانیش خۆیان وێنەیان لەگەڵ گەریلا هەیە و شانازی پێوە دەكەن.

پارێزەری ئەو دەستگیركراوانە ئاشكراشیكرد ئەو كەسەی بەناوی پەكەكەوە كە وەك ئەرداڵ دەنگەكەی بڵاوكرایەوە نێردراوی خۆیانە و فێڵ لە دەستگیركراوان كراوە، لەسەر دەمی سەدام حسێنیش ئەو جۆرە لە خەڵكانە متمانەیان نیە لە دادگادا، وەك هەواڵدەری نهێنی وتەی وەرگیراوە و بوەتە شاهیدیش لەسەر دەستگیركراوان.

بەشدار حەسەن باسی لەوەكرد ویستویانە لەبەردەم دادگای هەولێر كۆنگرەی رۆژنامەوانیەكەیان بكەن بەڵام هێزێكی زۆری ئەمنی بڵاوەی پێكراوە و رێگریان لێكردووین.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button