فراكسیۆنی گۆڕان لەبارەی دەستگیركراوانی بادینانەوە داوایەك لە دادگا دەكات

لڤین: فراكسیۆنی گۆڕان رایگەیاند ئەو داپێدانانەی سزادراوانی بادینان كە ئەمڕۆ بڵاوكرایەوە لەگەڵ پڕۆسەی دادگایی كردنەكە جیاوازی زۆر بووە و داواش لە دادگای پێداچوونەوە دەكات رەچاوی پرەنسیپی دادوەری بكات.

فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان راگەیەندراوێكی لەبارەی دانپێدانانی دەستگیركراوانی بادینان بڵاوكردەوە و رایگەیاند: چوار ئەندام لە نوێنەرانمان ئامادەی پڕۆسەی دادگاییكردنی كەیسی ڕۆژنامەنووسان و چالاكوانانی بادینان بوون. لەگەڵ ئەوەی مافی ئەوەمان نیە دەست وەربدەینە كاروباری دادگاكان، بەڵام ئەوەی لە دانیشتنەكانی دادگا گوێبیست بووین بە بەراورد بە دانپێدانانەكان، جیاوازی و دژیەكی زۆر دەبینین.

فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی راگەیاندووە “داوادەكەین لە كاتی پێداچونەوە دا دادگا ڕەچاوی پڕەنسیپی دادپەروەری بكات بەشێوەیەكی بێلایەنانە و دور لە گوشاری سیاسیەكان بەكەیسەكەدا بچێتەوە، بڕیاری پێویستی لەبارەوە لێ بدرێت و ئازاد بكرێن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button