ئافرەتێکی عومرهكاری كورد له سعودیه كۆچی دوایی كرد
لڤین:
ئەمڕۆ ئافرەتێکی عومرەکاری کورد بەناوی (سینام ئیسماعیل فهتاح) لە سعوودیە کۆچی دوایی کرد.
ئهمڕۆ شهممه 19ـی تشرینی دووهمی 2022، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەى ههرێمی کوردستان له راگهیهندراوێكدا گوتی: ئەمڕۆ ئافرەتێکی عومرەکاری کورد بەناوی (سینام ئیسماعیل فهتاح) تەمەن 68 ساڵ و خەڵکی شارۆچکەی پیرمام له سعوودیه كۆچی دواییكرد. راشیگهیاندووه، ئهو ئافرهته ماوەی چەند رۆژێک بوو بە مەبەستی ئەنجامدانی سوونەتی عومرە سەردانی عەرەبستانی سعوودیەی کردبوو.
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه: دوێنێ ئەو عومرەکارە بە هۆی تووشبوونی بە جەڵتەی دڵ رەوانەی نەخۆشخانەی مەلیک فەیسەڵ کراوە لە شاری مەککەی پیرۆز و هەموو رێککارە تەندروستییەکانی بۆ ئەنجامدراوە، بهڵام بەداخەوە ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.
ئاماژه بهوهشدراوه، دوای وەرگرتنی رەزامەندی کەسوکارییان بڕیارە لە حەرەمی پیرۆزی مەککەی نوێژی لەسەر بکرێت و پاشان لە گورستانی مەککە بە خاک بسپێردرێت.
شایەنی باسە “دوێنێ”ش عەمرەکارێکی تری کورد بە ناوی (ئەحمەد عێسا سپینداری) بوو لە سعودیە کۆچی دوایی کرد