فیفا: فرۆشتنی هەموو جۆرێکی مەی لە نێو یاریگاکانی قەتەردا قەدەغەیە
لڤین:
دامەزراوەی تۆپی پێی نێودەوڵەتی “فیفا” رایگەیاند، فرۆشتنی مەی “خواردنەوە کحولییەکانی” لە یاریگاکانی قەتەردا لە ماوەی بەڕێوەچوونی مۆندیال قەدەغەیە و رێگە پێنەدراوە.
یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی “فیفا” رایگەیاند، فرۆشتنی هەموو جۆرێکی مەی لە نێو یاریگاکانی قەتەردا قەدەغەیە و رێگەی پێنادرێت.
ئەم بڕیارەی فیفا ناڕەزایی زۆری هاندەرانی بیانی و کۆمپانیای “بەدوایزەر”ی بیرەی لێکەوتەوە و بە بڕیارێکی نامۆ وەسفیان کرد.
بەگوێرەی زانیارییەکان، دوای فشارەکانی بنەماڵەی شاهانەی قەتەر بریاردرا خواردنەوە کحولییەکان لە یاریگاکاندا نەفرۆشرێت، بەڵام لە هۆتێل و چێشتخانە مۆڵەتپێدراوەکاندا بەردەست دەبێت.
هاوکات، بیرەی بەدوایزەری خاڵی لە کحول لەیاریگاکاندا بەردەست دەبێت و دەفرۆشرێت، هەریەکە لە قەتەر و فیفا جەخت دەکەنەوە لە هەبوونی کەشێکی خۆش و ئارامبەخش لە ناو یاریگاکان و دەرەوەی یاریگاکانیشدا.