کونسوڵخانەی ئەمریکا: هاوخەمی گیان لە دەستدانی ژمارەیەک هاوڵاتیین له سلێمانی
لڤین:
کونسوڵخانەی گشتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە هەولێر رایگه‌یاند، هاوخەمی قوڵ گیانلەدەستدانی تراژیدی ژمارەیەک هاوڵاتی لە تەقینەوە گازییەکەی سلێمانی دەردەبڕێت.
کونسوڵخانەی گشتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە هەولێر له په‌یامێكدا له‌باره‌ی روداوه‌كه‌ی سلێمانی، رایگه‌یاند، “هاوخەمی قوڵی ئێمە بۆ گیانلەدەستدانی تراژیدی ژمارەیەک هاوڵاتی لە تەقینەوە گازییەکەی سلێمانی دەردەبڕێت، هاوسۆزی خانەوادەی قوربانییەکانین. هیوای چاکبونەوەی تەواوەتی بۆ بریندارەکان دەخوازین و دەست خۆشی لە تیمەکانی بەهاناوەهاتن دەکەین کە بەرەو ڕوی تراژیدیاکەوە چون”.
شه‌وی رابردو خانویه‌كی سێ نهۆمی له گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی شاری سلێمانی به‌هۆی ته‌قینی سیستمی غازه‌وه به‌ته‌واوی روخاو به‌هۆیه‌وه 15 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 12 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون، كه برینی دوانیان سه‌خته.