ڕۆژئاوای کوردستان.. بنكهیهكی هاوپهیمانان موشهكباران كرا

لڤین:
شهوی رابردوو بنکەیەکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا موشەکباران کرا.
فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا ئاشكرایكرد كه كاتژمێر 9:32 خولهك بهكاتی ناوخۆیی سوریا هێرشهكه ئهنجامدراوهو موشەکەکان سەربازانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییان کردووەتە ئامانج، بەڵام هیچ زیانێکییان نەبووە.
” ئەو ناوچەیەی مووشەکبارانکراوە، سەرباری بوونی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بیری نەوتیشی لێیەو گومان دەکرێت هێرشەکان بۆسەر بیرە نەوتەکان بووبێت و لێکۆڵینەوەش لە روداوەکە دەستپێکردوە.” راگهیهندراوهكه وای وتوه.