ئەندامێكی داعش لە سلێمانی دەستگیركرا

لڤین: ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیركردنی ئەندامێكی داعشی راگەیاند كە ماوەی مانگێكە رووی لە هەرێمی كوردستان كردووە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەسەربنەمای هەبوونی زانیاری پێشوەختە هێزەكانمان لە 27ی شوبات كەسێكیان بەناوی (م ، ص ، م ، م) دەستگیركرد.

ئاسایش ئەوەشی ئاشكرا كردووە ئەو كەسەی دەستگیریانكردووە پێشتر لە ریزەكانی داعشدا كاری كردووە و لە ساڵی 2014 لە پارێزگای سەلاحەدین لەقەزای بێجی پەیوەندی كردوە بەو رێكخراوەوە.

ئاسایشی رۆژئاوا ئەوەشی راگەیاندووە ئەو كەسە تا ساڵی 2015 لە عێراق بووە دواتر چووەتە سوریا و دواتر لە مانی شوباتی ئەمساڵدا گەڕاوەتە وە عێراق و رووی لە هەولێر كردووە و لە رۆژی 26ی شوبات دێتە سنوری سلێمانی و لە سلێمانی لە رۆژی دواتردا دەستگیردەكرێت.

ئەوەشی ئاشكراكردووە “تۆمەتباری دەستگیركراو لەنەتەوەی عەرەبە و سەر بەعەشیرەتی الدلیمیە و خێزاندارە ، لەبنەچەدا خەڵكی پارێزگای سەلاحەدینە ماددەی (2)ی تێرۆر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button