باندێك كە كچێكی نەوجەوانیان داڵدەدابوو دەستگیركران

لڤین: پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی هەولێر، چوار كەسیان بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر وداڵدەدانی كچێكی نەوجەوان بەنایاسایی دەستگیركرد.

پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی هەولێر رایگەیاند:دوای ئەوەی كەسێك بە ناوی (ش،ئا) سەردانی نوسینگەیەكی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی كرد و سكاڵای تۆماركرد بەهۆی ونبوونی كچەكەی.

بەپێی راگەیێندراوەكە، كچەكە نەوجەوان بووە و ناوی (ن،ش،ئا) بووە، دادوەری لێكۆڵینەوە بڕیاریدا بەدواداچوون بكرێت بۆ دۆزینەوەی كچەكە، پۆلیس توانی دوای ماوەیەك لە بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر شوێنی داڵدەدانی كچە نەوجەوانەكە.

پۆلیس ئوونیشیكردووەتەوە دوێنێ 1ئازار لە كاتژمێر یەكی شەو مەفرەزەیەك لە نووسینگەی منارە پێكهێنرا و توانرا باندێك دەستگیر بكەن كە لە چوار كەس پێكهاتبوون و كچەكەیان لە ماڵێكدا داڵدەدابوو.

ئەوەشی ئاشكرا كردووە، لەكاتی دەستگیركردنی باندەكەدا، دەست بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر لە جۆری (كریستاڵ) گیراوە و رێكاری یاساییش دژی تۆمەتباران گیراوەتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button